ئێسک و پڕووسکی خزۆکێک به‌ که‌لـله‌ سه‌ری دوو مەتری

لێکۆڵەران لە ڕووسیا ئێسک و پڕووسکی خزۆکێکی ئاویان دۆزیه‌وه‌ که‌ بە ئەندازەی پاسێک ده‌بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی تەک تایمز، که‌لـله‌ سەری ئەو ئاژەڵە زەبەلاحە ٢ مەتر دەبێت. هەروەها بە پێی ددانە گەورەکان و چناکەی بەهێزەوە، ئەو ئاژەڵە هێرشکەرێکی مەترسیدار لە سەردەمی دایناسۆرەکان دەهاتە ئەژمار.

ئاڵبەت بە وتەی لێکۆڵەران ئەو جۆرە خزۆکانە دایناسۆر نەبوونە، بەڵکوو لە بنەماڵەی کیسەڵەکانی ئەمڕۆن.

لە هەر حاڵدا ئێسک و پڕووسکە دۆزراوەکە کە دۆخێکی لەباری هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. ئەو ئێسک و پڕووسکە لە پاییزی ٢٠٠٢ لە کەنارەکانی ڕۆخانەی وێلگا و لە نێزیکی شاری ئۆلیانۆفسک دۆزراوەتەوە. لە ئەو کاتەوە تا ئێستا لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆلیانۆفسک خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو ئێسک و پڕووسکەن.

News Code 10317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =