جێژنی " هەر ڕۆژ یەک جزمی قورئانی پیرۆز "  بەڕێوە دەچێت

جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە وتی: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان گەڵاڵەی قورئان خوێنی لە ژێر ناوی جێژنی " هەر ڕۆژ یەک جزمی قورئانی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، سەرکەوت نەجەفی ڕۆژی شەممە هەواڵی دا: ڕێکخراوی دارولئیشراقی ڕەسولی ئەکرەم (د.خ)، یانەی قورئانی کوردستان و هەروەها قورئان خوێنە بەناوبانگەکانی پارێزگا لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی قورئان خوێنی لە گەڵ شارەوانیدا هاوکاری دەکەن.

ناوبراو هەروەها وتی: ڕێوڕەسمی جزم خوێنی قورئانی پیرۆز لە حەوتەمی جۆزەردان تا کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٢ ی نیوەڕۆ لە نیگارخانەی شارەوانی سنە بەڕێوە دەچێت.

نەجەفی وتیشی: ئەبێ بە پلان ڕێژیی لەبار بەستێن بۆ بەشداریی چینە جیاوازەکان بەتایبەتی گەنجان لە ئەو ڕێوڕەسمە دروست بکەین.

بە وتەی ئەو لە کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ٣٠ کەس لەوانەی کە بەردەوام لە گەڵاڵەی جزم خوێنی قورئانی پیرۆز بەشداری بکەن ڕێز دەگیردرێت.

News Code 10314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =