مسکۆ ئاماده‌ی گفتوگۆی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ واشنتۆنه‌

جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ مسکۆ ئاماده‌ی ئه‌نجام دانی گفتوگۆی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ واشنتۆنه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، ئیگۆر لیۆتین، جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: مسکۆ ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌کی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ واشنتۆنه‌ به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا و شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر.

ئه‌و به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ زیادی کرد: ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی واشنتۆن و مسکۆ چ بۆ قووڵ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان و چ بۆ چاک کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان بڕیارێک بده‌ین.

جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: مسکۆ ئاماده‌یه‌ گفتوگۆی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، به‌ تایبه‌ت گفتوگۆی جدی و سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئه‌نجام بدات.

News Code 10313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =