ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ له‌ لیبیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ گرووپی تیرۆریستی ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ له‌ لیبیا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ گرووپه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کانی لیبیا ڕایانگه‌یاند که‌ گرووپی تیرۆریستی ئه‌نسارول شه‌ریعه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کردووه‌ که‌ گرووپه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ که‌ سه‌ر به‌ گرووپی قاعیده‌ بوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆیی ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌مریکا ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی ساڵی ۲۰۱۲ بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌که‌ی خۆی له‌ له‌یبیا تۆمەتبار کرد، له‌م هێرشه‌دا کریستۆفێر ستیونێز، باڵوێزی ئه‌مریکا کوژرا.

ئه‌م گرووپه‌ هه‌روه‌ها شه‌ڕی سوپای نیشتمانی لیبیا به‌ فه‌رمانده‌یی خه‌ڵیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیای ده‌کرد.

هێشتا ڕوون نییه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ بۆچی کارێکی وه‌های کردووه‌ و له‌ داهاتوودا له‌ ژێر چ ناوێک چالاکی ده‌کات.

News Code 10312

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =