فیگن یۆکسێکداغ ۷ هه‌زار لیره‌ غه‌رامه‌ کرا

بڕیاری زیندانی کردنی هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ دۆسیه‌ی سووکایه‌تی کردن به‌ ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ گۆڕدرا به‌ غه‌رامه‌یه‌کی ۷ هه‌زار لیری.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دادگه‌ی مێرسین بڕیاری دا که‌ حوکمی ۱۱ مانگ و ۲۰ ڕۆژ زیندانی کردنی فیگن یۆکسێکداغ هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ به‌ هۆی سووکایه‌تی کردن به‌ ئه‌ردۆغان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕۆژنامه‌کانی تورکیا نووسیان: فیگن یۆکسێکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌  له‌ بری ئه‌وه‌ی ۱۱ مانگ و ۲۰ ڕۆژ له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌، ده‌بێ ۷ هه‌زار لیره‌ غه‌رامه‌ بدات.

فیگن یۆکسێکداغ له‌ نه‌ورۆزی ساڵی ڕابردوودا له‌ ئاک دنیزی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردبوو که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواتی دیکتاتۆریی خۆی له‌ ناو کۆسکی خۆیه‌وه‌ پلانی تیرۆریستی داده‌ڕێژێت.

News Code 10310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =