مه‌رجی ئه‌درۆغان بۆ سه‌ردانی نوێنه‌رانی ئه‌ڵمان له‌ ئینجرلیک

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی لێدوانێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئاماژه‌ی کرد که‌ نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئاڵمانیا به‌ مه‌رج ده‌توانن سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ ته‌نیا به‌ چه‌ند مه‌رجێک نوێنه‌رانی پارلمانی ئاڵمانیا ده‌توانن سه‌ردانی بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک بکه‌ن.

ئه‌و له‌م دیداره‌دا وتی: له‌ نێوان نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئاڵمانیا چه‌ند که‌سێک هه‌یه‌ که‌ به‌ ئاشکرا له‌ تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ ئاشكرا پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن و یان هاوکاریان ده‌که‌ن، ناتوانین مۆڵه‌تی دیدار له‌ ئینجرلیک بده‌ین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ئێستا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ن و دواجار هه‌ر بڕیارێک بدرێت ڕایده‌گه‌یه‌نین.

شایانی باسه‌ که‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی تورکیا و ئاڵمانیا ماوه‌ی ساڵێکه‌ ناکۆکی تێکه‌وتووه‌، سه‌ره‌تا پارلمانی ئاڵمانیا ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کانی به‌ فه‌رمی ناساند و دواجار مانگی پێشووش ئه‌م وڵاته‌ بڕیاری دا تاکوو هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا به‌ په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت و تورکیاش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مه‌ پشتیوانی کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی پاره‌.

News Code 10307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =