ئێران و هه‌رێم کێشه‌کانی به‌نداوی باسیره‌ چارسه‌ر ده‌که‌ن

له‌ میانه‌ی دیداری نێوان سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌ولێر و وه‌زیری کشت و کاڵی هه‌رێمی کوردستان کێشه‌کانی به‌نداوی باسیره‌ تاوتوێ کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ مورته‌زا عه‌بادی، سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، وه‌زیری کشت و کاڵی هه‌رێمی کوردستان دیداری کرد.

له‌م دیداره‌دا سه‌رکونسولی ئێران وتی: ئه‌م دیداره‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ڕه‌زا مه‌هدی، ئه‌ندازیاری ئێرانی به‌ڕێوه‌ چوو که‌ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمپانیای ڕێگا له‌ ئێرانه‌، ئه‌و هه‌روه‌ها ڕاوێژکاری ئابووری ئێرانه‌ له‌ هه‌ولێر.

عه‌بادی زیادی کرد: له‌م دیداره‌دا باسی کێشه‌ و ئاسته‌نگه‌کانی به‌نداوی باسیره‌ کرا. بڕیار وایه‌ که‌ لێژنه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی کشت و کاڵی هه‌رێم و کۆمپانیای ڕێگای ئێران پێک بێت تاکوو به‌ وردی له‌م کێشانه‌ و ڕێکاره‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی ئاسته‌نگه‌کان بکۆڵنه‌وه‌.

ئه‌م دیداره‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی کشت و کاڵی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

شایانی باسه‌ که‌ کۆمپانیای ڕێگا  له‌ ئێران بریکاری دروست کردنی به‌نداوی باسیره‌ له‌ سلێمانین، به‌ڵام به‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ بۆ شوێنی دروست کردنی ئه‌م به‌نداوه‌، کاره‌کانی ڕاوه‌ستاوه‌ و ئێسته‌ بڕیار وایه‌ که‌ به‌نداوه‌که‌ له‌ شوێنێکی دیکه‌ دروست بکرێت.

News Code 10304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =