بارسێلۆنا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا

یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئەلاڤێس تۆمارکرد و بۆ ۲۹هەمین جار لەمێژوویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیای بردەوە و بووه‌ پاڵه‌وانی جامی سڕینه‌وه‌ .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، یاریگای ڤێسنتی کالدیرۆن لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئامێزی بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کردەوە و تێیدا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەلاڤێس ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌.

له‌ خولەکی۳۰ی تایمی یەکەمی یاریه‌که‌دا لیۆنێل مێسی یه‌که‌م گۆڵی بۆ بارسا تۆمار کرد و ته‌نیا سێ خوله‌ک دوای ئه‌و گۆڵه‌ هێرناندێز ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

لەخولەکی ۴۵دا نێیمار داسیلڤا گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای تۆمارکردو لەخولەکی سێی کاتی زیادکراویشدا ئەلکاسێر گۆڵی سێیەمی یاریه‌که‌ی وه‌شاند.

ئه‌و یاریه‌ هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات و بۆ سێیەم ساڵی یەک لەدوای یەک و ۲۹ هەمین جار لەمێژوویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیا به‌ بارسێلۆنا گه‌یشت.

News Code 10302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =