۹ سنووره‌وان شه‌هید و بریندار کران/ناوی برینداران بڵاوکرایه‌وه‌

لە پێکادانی نێوان هێزەکانی گرووپی سنوورەوانی زیایی لە کەتیبەی سنورریی ورمێ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی پژاک، ۲ سنوورەوان شەهید کراون و ۷ سنووره‌وانیش بریندار بوونه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (شه‌مه‌ ۶ی جۆزه‌ردان) له‌ سنووری ورمێ، گرووپی سنووره‌وانیی زیایی که‌وتنه‌ بۆسه‌ی چه‌ند  هێزی چه‌کداری گرووپی تیرۆریستی پژاک، ۹ سنووره‌وانی ئێرانی کوژران و بریندار بوون.

لەم شەڕەدا فەرماندەی گرووپی سنوورەوانیی زیایی، سەرگورد محەمەد ڕەزا فیرووزی و ئوستوار دووەم محەمەد ڕەزا فەرەحی شەهید بوون.

ناوی بریندارانیش به‌م شێوه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:

۱_ ئوستوار دووه‌م، ڕه‌زا نعمه‌تی

۲_ گرووهبان یه‌که‌م، مسته‌فا به‌سیر

۳_ گرووهبان یه‌کم ، ئه‌مین_میرزایی

۴_ سه‌رباز ، حسێن_قه‌هره‌مانی

۵_ سه‌رباز، هادی_ئه‌سڵانی

۶_ سه‌رباز ، سه‌عید_ته‌قی لوو

۷_ سه‌رباز، سیامه‌ک_مو‌حه‌مه‌دی

له‌ ژماره‌ی کوژراوان و بریندارانی گرووپی تیرۆریستی پژاک له‌م شه‌ڕه‌ هیچ هه‌واڵێک بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌.

News Code 10301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =