کوژرانی ۱۲۰ تیرۆریست و ته‌قاندنه‌وه‌ی ۳۲ لۆری داعش له‌ ڕه‌قه‌

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕووسیا هێرشیان کرده‌ سه‌ر ڕه‌قه‌ و زیاتر له‌ ۱۲۰ تیرۆریستی داعشیان کوشتووه‌ و ۳۲ ئۆتۆمبیلی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ته‌قانده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕووسیا هێرشیان کرده‌ سه‌ر کاروانێکی داعشییه‌کان که‌ له‌ ڕه‌قه‌وه‌ به‌ره‌و شاری پاڵمیرا ده‌ڕۆیشتن.

به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕووسیاوه‌ زیاتر له‌ ۱۲۰ تیرۆریستی ئه‌ندامی داعش کوژران و ۳۲ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌م گرووپه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگاکانی کشانه‌وه‌ی داعش له‌ ڕه‌قه‌ به‌ وردی چاودێڕی ده‌کات و به‌ر به‌ هه‌ڵاتنی تیرۆریسته‌کان له‌م شاره‌ ده‌گرێت که‌ به‌ره‌و شاری پالمیرا بڕۆن.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا شاری ڕه‌قه‌یان به‌ ته‌واوی گه‌ماڕۆ داوه‌ و له‌ ئان و ساتی ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاره‌که‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش شاره‌که‌ به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ چۆڵ بکه‌ن.

News Code 10300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =