ئێران ئاماده‌ی هاوکاری و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌یه‌

سه‌رۆک کۆماری ئێران ل گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر، به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وامیی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌راوێزی که‌نداوی فارسه‌، وتی:تایفه‌گه‌ریی گه‌وره‌ترین خه‌سار له‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ڕۆحانی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالی سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر،جه‌ختی کردووه‌ته‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و پاوه‌جێی.

 سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌ت قه‌ته‌ر گرینگی پێده‌دات جه‌ختی کرد: یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وامیی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌راوێزی که‌نداوی فارسه‌.

وتیشی: وڵاتانی ناوچه‌که‌ پێویستیان به‌ هاوفکری و هاوبیری زیاتره‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌م بواره‌وه‌ هاوکاریان بکه‌ین.

 ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ئێستا فیرقه‌گه‌رایی و تایفه‌گه‌ری خه‌سارێکی گه‌وره‌ وتێکده‌ری ئاسایشی ناوچه‌که‌یه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیهانی ئیسلام به‌ره‌و ئاشتی و برایه‌تی بڕوات، دانوستان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتنێکی راسته‌قینه‌.

له‌ به‌شێکی قسه‌کانیشیدا باسی تیرۆریزمی کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئێستا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ ناوی تیرۆریزم هه‌یه‌ که‌ ده‌توانێ ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌که‌ بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ته‌نیا به‌ هاوکاری هاوبه‌ش ده‌بێ چارسه‌ر بکرێت.

News Code 10297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =