به‌غدا له‌ دژی ئێران نابێته‌ هاوپه‌یمانی ترامپ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ وڵاته‌که‌ی ته‌ڤڵی هیچ هاوپه‌یمانییه‌کی ترامپ له‌ دژی ئێران نابێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕه‌ئیول یۆم، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی ته‌ڤڵی هیچ هاوپه‌یمانییه‌کی ترامپ له‌ دژی ئێران نابێت و عێراق دژی سیاسه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئێرانه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی دۆناڵد ترامپ بۆ دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی دژه‌ ئێران و به‌شداری کردنی عێراق له‌م به‌ره‌یه‌ وتی: عێراق ته‌ڤڵی وه‌ها هاوپه‌یمانییه‌ک نابێت چون له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دژی ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌ندیانه‌ی ناوچه‌که‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی کرد: ئێران تاکوو ئێسته‌ هێرشی نه‌کردووه‌ته‌ سه‌ر عێراق و هیچ به‌شێکی خاکی ئێمه‌ی داگیر نه‌کردووه‌، به‌ڵام تورکیا هێزه‌کانی بۆ ناو ۱۱۰ کیلۆمه‌تری خاکی عێراق گواستووه‌ته‌وه‌، به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌غدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌یه‌.

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: عێراق وڵاتێکی پێشکه‌وتووه‌ و ڕوانینی ڕه‌ش و سپی بۆ بابه‌ته‌کان نییه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: موسڵ به‌ ته‌واوی له‌ ژێر ده‌ستی داعش بوو، ئێمه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وامان ئازاد کرد و ئێسته‌ ته‌نیا ۱۰ له‌ سه‌دی به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ ماوه‌، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت که‌سانی سڤیل بکوژرێن.

جه‌عفه‌ری وتی: ئێمه‌ له‌ پشتیوانییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش پێشوازی ده‌که‌ین چ نێونه‌ته‌وه‌یی بێت چ تاک لایه‌نه‌ وه‌ک چین و ئێران بێت.

News Code 10296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =