لێدوانی گرینگی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە دەوڵەتی سعوودیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەداخەوە نالایەقانی وەک سعوودیە چارەنووسی هەندێ کۆمەڵگای ئیسلامییان بەدەستەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نووسینگەی ڕێبەریی، ئەمڕۆ لە یەکەمین ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کۆڕێکی قورئان خوێندن بەڕێوەچوو کە تێدا ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، سەبارەت بە هندێ بابتەی ڕۆژەڤی ناوچەکە و داهاتووی کۆمەڵگای ئیسلامی قسەیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: لە کۆمەڵگایەکدا کە بەرەو ئارمانجەکانی بەرەو پێشەوە دەچێت، هەزاران پرسیار سەبارەت بە جۆری پەیوەندییەکان، جۆری هەڵوێستگرتن و دۆستی و دوژمنی دێتە ئاراوە کە قورئان وڵامی بۆ هەموو ئەم پرسیارانە هەیە.

 وتیشیان: هۆی ڕۆژڕەشی و بەلاڕێداچوونی مرۆڤی ئەمڕۆ وڵامی هەڵەیە بەم پرسیارانە و ڕێگای ڕزگاربوون لەم کێشە و چەڵەمانە لە گرەوی ڕێنوێنی قرئانیدا کە بە داخەوە ئەمڕۆکە کۆمەڵگای ئیسلامی وەک دیکەی کۆمەڵگاکان، کێسەی هەیە و کەسانێکی نالایەق چارەنووسی هەندێ کۆمەڵگایا ئیسلامییان لە دەوڵەتەکانی وەک سعوودیە بە دەستەوەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هۆکاری ئەم دۆخەی بە دووری لە ئیمان و ڕاستییە قورئانییەکان زانی و وتیان: ئەم کەسانە لە ڕووەوە لەبڕوایان بە قورئان هەیە و تەنانەت چەندین میلیون بەرگ لە قەرئان چاپ دەکەن بەڵام بە پێچەوانەی فەرمانی قورئان لەگەڵ کافاران دا هاتوچوو دەکەن و ئەو پارەیەی کە دەبێ بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک خەرجی بکەن، پێشکەشی دوژمنانی خەلکی دەکەن.

ئەوان بە ئاماژە بە خەیاڵی بەتاڵی هەندێ وڵاتانی بیرکورت کە پێیان وایە دەتوانن بە پارە، دۆستی دوژمنانی ئیسلام ڕابکێشن، زیادیان کرد: ڕاستی ئەوەیە کە دۆستایەتیەک بوونی نییە و هەروا کە خودی ئەمریکاییەکان وتوویانە، ئەوان دەدۆشن و دواتر سەریان دەبڕن.

 جەختیشیان لەوە کردەوە کە خوا بەڵێنی داوە کە داهاتوو هی ئیمانداران و موجاهیدانی ڕێگای ئەوە.

News Code 10295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =