شەڕە تەقە لە ورمێ/شەهادەتی دوو سنوورەوان

لە شەڕە تەقەی نێوان هێزەکانی پژاک و سنوورەوانان لە ورمێ دوو هێزی سنوورەوانی ئێران شەهید کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەمە ۶ ی جۆزەردان، لە پێکادانی نێوان هێزەکانی گرووپی سنوورەوانی زیایی لە کەتیبەی سنورریی ورمێ لەگەڵ چەند هێزێکی گرووپی تیرۆریستی پژاک، ۲ سنوورەوان شەهید کراون.

کاتژمێر ۵ و ۴۰ خولەکی ئەمڕۆ شەمە هێزەکانی گرووپی سنوورەوانیی زیایی، لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی پژاک بەشەڕ هاتن و لەم شەڕەدا فەرماندەی گرووپی سنوورەوانیی زیایی، سەرگورد محەمەد ڕەزا فیرووزی و ئوستوار دووەم محەمەد ڕەزا فەرەحی شەهید بوون.

ژمارەیەک لە هێزەکانیش بریندار بوونە بەڵام هێشتا زانیاری زیاتر بڵاونەبووەتەوە.

News Code 10294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =