تاران ڕه‌تی کرده‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ڕووسیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردبێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی کرده‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ڕووسیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی لێ کردبێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وڵام به‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا هه‌واڵه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لڕه‌ئی دروسته‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ڕووسیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی مووشه‌کی کردبێت، وتی: نه‌خێر ئه‌م بابەتە دووره‌ له‌ ڕاستی و سەرلەبەری بێ بنەمایە.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لڕه‌ئی له‌ وڵاتی کوه‌یت له‌ میانه‌ی هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ڕووسیاوه‌ هوشداری توندی به‌ ئێران داوه‌ که‌ ئە گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێکی له‌ سووریا و عێراق بکوژرێت, ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت و هێرشی مووشه‌کی ده‌کاته‌ سه‌ر بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران.

له‌ کاتی هاتنه‌ سه‌ر کاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له‌ حاڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌ و ئه‌مریکا له‌وه‌ ده‌ترسێت که‌ وه‌ک ساڵانی ۲۰۰۳ تاکوو ۲۰۰۷ ئاماری کوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له‌ سووریا و عێراق به‌رز بێته‌وه‌.

News Code 10293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =