۵ گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆژاوای موسڵ

سەرچاوەکانی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق لە دۆزینەوەی پێنج گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان لە ڕۆژاوای موسڵ هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە لە گوندێکی ڕۆژاوای موسڵ لە باکووری عێراق ۵ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

 کەریم نوری جەختی کرد: داعش کاتێک دەستی گەیوەتە گوندی کوجو دەستی داوەتە ئەم جەنایەتە.

 شیاوی ئاماژەیە کە داعشییەکان لە دوای داگیر کردنی عێراق تا ئێستا چەندین جەنایەتی دڕندانەیان کردووە و هەزاران کەسیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ناشتووە.

News Code 10290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =