ئالێن تۆرێن به‌شداری کۆنفڕانسی دابڕانی کرد

فه‌یله‌سوفی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، ئالێن تۆرێن به‌شداری کۆنفڕانسی دابڕان له‌ سلێمانی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌یله‌سوفی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، ئالێن تۆرێن به‌شداری کۆنفڕانسی دابڕان له‌ سلێمانی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تۆرن له‌ دیداره‌ فه‌رهه‌نگییه‌دا وتی: ئه‌وه‌ی ئێسته‌ گرنگه‌ ئه‌و پله‌یه‌ که‌ کورد له‌ ناوچه‌که‌دا به‌ ده‌ستی دێنێت، هیوادارم عاقڵانه‌ و حه‌کیمانه‌ له‌م ده‌ستکه‌وته‌ سوود ببه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه‌ مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌مڕۆ من له‌ نێوان ئێوه‌م و هه‌موومان باسی ئازادی و به‌رانبه‌ری ده‌که‌ین. گه‌وره‌یی خه‌ڵکی کورد به‌ جوغڕافیاوه‌ نابه‌سترێته‌وه‌، ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن که‌ له‌م جوگڕافیا گه‌وره‌دا جێتان نابێته‌وه‌.

ئالێن تۆرێن له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی باسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کرد و وتی: هێزی کورد توانیه‌تی به‌ وره‌ی به‌رزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی تیرۆریسته‌کان ببێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌ره‌تای گۆڕانکاری زۆر باش له‌ ناوچه‌که‌دا بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین خولی کۆنفڕانسی دابڕان له‌ سلێمانی بوو که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ ڕای ئازاد و دیموکڕاسی به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م کۆنفڕانسه‌دا زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی ناوچه‌که‌ و جیهان به‌شداریان کردبوو.

News Code 10289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =