کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکێکی هەورامی له‌ چاپ درا

کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی "یانه‌و حه‌ما" به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی له‌ کوردستانی ئێران ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی "یانه‌و خه‌ما" به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی له‌ کوردستانی ئێران ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کتێبی یانه‌و خه‌ما سێهه‌مین کتێبی له‌ چاپ دراوی هومایون محه‌مه‌دنژاده‌ که‌ به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

ناوی کتێبه‌که‌ به‌ هه‌ورامی و به‌ کوردی سوارنی ماناکه‌ی ده‌بێته‌؛ ماڵی خه‌مه‌کان.

هومایون محه‌مه‌دنژاد له‌ دایکبووی ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوییه‌ له‌ گوندی زاوه‌ری سه‌ر به‌ هه‌ورامانی ئێران، ئه‌و له‌ ساڵی ۱۳۷۳ی هه‌تاوی بۆ یه‌که‌مین جار شێعره‌کانی باباتاهیر هه‌مه‌دانی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر هه‌ورامی و پێشوازی باشی لێکرا.

ئه‌م نووسره‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ که‌ له‌ بواری ئه‌ده‌ب و مێژووی هه‌ورامی چالاکی ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ چاپی کتێب به‌ زمانی کوردی له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌ ئێران په‌ره‌یه‌کی زۆری سه‌ندووه‌ و له‌م نێوانه‌دا به‌ ده‌یان کتێب به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامیش بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

News Code 10288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =