حه‌ماس ئاماده‌ی سازش له‌گه‌ڵ ئیسڕائیله‌

سه‌رۆکی پێشووی نووسینگه‌ی سیاسی حه‌ماس هاوکات له‌گه‌ل ڕه‌خنه‌ کردن له‌ ترامپ، وتی: به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌رجدار ئاماده‌ین تاکوو سازش له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خالید مه‌شعل، سه‌رۆکی پێشووی نووسینگه‌ی سیاسی حه‌ماس له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئێشپیگلی ئاڵمانی وتی: به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌رجدار ئاماده‌ین تاکوو سازش له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بکه‌ین.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ حه‌ماس ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تاکوو له‌ سه‌ر بنه‌مای سنووره‌کانی ساڵی ۱۹۶۷ وڵاتی فه‌له‌ستین دابمه‌زرێت و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر حه‌ماس تێبگات که‌ ڕژیمی ئیسڕائیل جدییه‌ له‌م کاره‌، ئه‌وه‌ ئاماده‌یی هه‌یه‌ وڵامی ئه‌رێنی بداته‌وه‌.

سه‌رۆکی پێشووی نووسینگه‌ی سیاسی حه‌ماس وتی: ئێمه‌ له‌ خۆمان به‌ هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ له‌ به‌رده‌ستمان بێت به‌رگری ده‌که‌ین. هه‌ڵبه‌ت پێمان خۆش بوو چه‌کی باشتر، وه‌ک ئسیڕائیلمان ده‌بوو.

شایانی باسه‌ که‌ خالید مه‌شعل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی ڕه‌خنه‌ی له‌ دیداره‌که‌ی ترامپ له‌ ئیسڕائیل گرتووه‌.

News Code 10287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =