نوێنه‌رانی پارلمانی ئاڵمانیا ده‌چنه‌ ئینجرلیک

دوای چه‌ندین جار به‌ربه‌ست دورست کردن، تورکیا ره‌زامه‌ندی به‌ دیداری نوێنه‌رانی پارلمانی ئاڵمانیا له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئینجرلیک ده‌ربڕی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاڵمانیا، ده‌وڵه‌تی تورکیا دوای هه‌شت مانگ له‌ جێگیر بوونی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئاڵمانیا له‌ ئینجرلیک، مۆڵه‌تی دا تاکوو نوێنه‌رانی پارلمانی ئاڵمانیا له‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ دیدار بکه‌ن.

نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئاڵمانیا بڕیار وایه‌ که‌ بزوویی سه‌ردنای تورکیا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ ئاڵمانییه‌کان دیدار بکه‌ن.

هه‌ڵبه‌ت تاکوو ئێسته‌ ڕێککه‌وتنێکی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ دیداری نێونه‌رانی پارلمانی ئاڵمانیا له‌ ئینجرلیک نه‌کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر زیگمار گابریل، وزیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیا له‌مباره‌وه‌ هۆشداری دا بوو که‌ ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ نوێنه‌رانه‌ی پارلمانی ئاڵمانیا کارێکی دروست نییه‌ و ده‌بێت تورکیا به‌م بڕیاره‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئانگێلا مێرکل هه‌ڕه‌شه‌ی کرد: گه‌ر تورکیا سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی هێزه‌کانیان له‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک ده‌گوازنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش زه‌رب له‌ ژئۆپۆلتیکی جوغرافی تورکیا ده‌دات.

News Code 10286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =