دوژمنان ناوێرن له‌ سنووره‌کانی ئێران نزیک ببنه‌وه‌

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسداران وتی: له‌مڕۆدا ئێران وه‌ها هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه‌ که‌ دوژمنانی ئێمه‌ ته‌نانه‌ت ناوێرن له‌ سنووره‌کانیش نزیک ببنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ هۆی ئازادبوونی شاری خوڕه‌مشه‌هر له‌ کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق، وتی: سه‌رکه‌وتن له‌ خوڕه‌مشه‌هر سه‌رتای ده‌ست پێ کردنی سه‌رکه‌وتنه‌ سه‌ربازیی و سیاسی و ده‌روونییه‌کانی ئێرانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: نه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ بیری ناکاته‌وه‌ که‌ هه‌موو جیهان چۆن پشتی حزبی به‌عسیان گرت تاکوو ئێران داگیر بکات. به‌ڵام هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک باشترین وڵامیان به‌م پیلانه‌ دایه‌وه‌.  ئێسته‌ش دوای ۴۰ ساڵ له‌ شۆڕش خه‌ڵک به‌ ده‌نگدان جارێکی دیکه‌ دانیان به‌ سه‌ر ئه‌م شۆڕشه‌دا نا.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌مڕۆدا ئێران به‌ وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازیی گه‌یشتووه‌ که‌ دوژمنانی ئێمه‌ ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌ش ناکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ سنووره‌کانی ئێمه‌ نزیک ببنه‌وه‌. داعش چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران کرد، به‌ڵام ته‌نانه‌ت نه‌یوێرا بستێک له‌ سنووره‌کانی ئێران نزیک بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م خۆڕاگرییه‌ له‌ عێراق و سووریاش دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و دیسان خه‌ڵک له‌م دوو وڵاته‌ به‌ سه‌ر دوژمناندا زاڵ ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردار قاسم سلێمانی وتی: قاسم سلێمانی نه‌مانه‌ی لاوانی شیعه‌ و سوننیه‌ له‌ جیهاندا و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ خۆڕاگری خوڕه‌مشه‌هر درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد که‌ هیوادارم دوژمنانی ئێران له‌ هاتنی خه‌ڵک و به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وانه‌ وه‌ربگرن و تێبگه‌ن که‌ ئێران وڵاتێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیه‌ و پشتی به‌ خه‌ڵک و شارۆمه‌ندانی خۆی به‌ستووه‌، نه‌ک یارمه‌تی بیانی.

News Code 10285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =