برژنسکی، گه‌وره‌ بیرمه‌ندی ئه‌مریکی کۆچی دوایی کرد

ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشووی ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی جیمی کارته‌ر، له‌ ته‌مه‌نی ۸۹ ساڵه‌ییدا کۆچی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، زیبیگنیۆ برژنسکی، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکابوو له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری جیمی کارته‌ردا.

گرنگ ترین ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می برژنسکی له‌ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، ده‌ستگیر کردنی فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ئێران و هێرشی سۆڤییه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان له‌ ساڵه‌کانی ۷۰دا بوو.

ئه‌و له‌و که‌سه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو که‌ ساڵی ۲۰۰۳ سه‌باره‌ت به‌ هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق هۆشداری به‌ جۆرج بووشی کوڕ دا.

مردنی ئه‌م بیرمه‌نده‌ ئه‌مریکاییه‌ که‌ له‌ ئه‌یاله‌تی ڤیرجینیای ئه‌مریکا ڕووی دا، له‌ لایه‌ن کچه‌که‌ی، میکار برژنسکیه‌وه‌ پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

News Code 10281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =