سێ ئه‌میری بیانی داعش له‌ عێراق و سووریا كوژران

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ به‌ هۆی هێرشه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ریی ئه‌م وڵاته‌، له‌ دوو مانگی ڕابردوودا سێ ئه‌میری بالای داعش له‌ عێراق و سووریا کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌ به‌یاننامه‌ی پێنتاگۆن دا هاتووه‌: له‌ ئه‌نجامى چه‌ند هێرشێكى جیاجیاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش، سێ سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ى داعش له‌ سووریا و عێراق له‌ناو براون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ دراوه‌، كه‌ "مسته‌فا جۆنیز" كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی توركى ڕێكخراوه‌كه‌یه‌، له‌ شارى مه‌یادین له‌ سووریا، ڕۆژى ۲۷ مانگی ۴ی ئه‌مساڵ، كوژرا، هه‌روه‌ها "ئه‌بو عاسم جه‌زائیری" که‌ یه‌كێكه‌ له‌ پلانداڕێژه‌ره‌كانى داعش، له‌ هه‌مان شاردا له‌ ۱۱ى ئایار، كوژرا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ "ئه‌بو خه‌تاب ڕاوی"، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ مه‌یدانییه‌كانى داعش، له‌ شارى قائیم له‌ عێراق، ڕۆژى ۱۸ی مانگی ۵ كوژرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌رسێ كوژراوه‌كه‌ بیانیین.

News Code 10280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =