وێنه‌گرێکی کورد میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵی سێربستانی برده‌وه‌

شێرزاد ڕوسته‌م دۆست، وێنه‌گه‌ری سه‌رده‌شتی، میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵی جیهانی وێنه‌گری سێربستانی به‌ ده‌ست هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شێرزاد ڕوسته‌م دۆست، وێنه‌گه‌ری سه‌رده‌شتی بۆ وێنه‌ی "ماندوویی ژنانی کورد" توانی میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵی جیهانی وێنه‌گری سێربستان به‌ ده‌ست بێنێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ژێر ناوی "شکۆی ژنان" (IN GLORY OF WOMAN ۲۰۱۷ ) و له‌ ژێر چاودێڕی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری وێنه‌گری فیاپ و ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گه‌ریی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م فستیڤاڵه‌دا وێنه‌گری کورد، شێرزاد ڕوسته‌م دۆست به‌ ۴ وێنه‌ی جیاوازه‌وه‌ به‌شداری کرد بوو.

له‌م ۴ وێنه‌یه‌ یه‌ک وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورد توانی میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ژێر ناوی "ماندوویی ژنانی کورد'' به‌ ده‌ست بێنێت. ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ دوو ژنی گوندی سیسه‌ر له‌ شاری سه‌رده‌شت گیراوه‌.

فستیڤاڵه‌که‌ له‌ شه‌ش به‌شی ئازادی ڕه‌نگی، ئازادی یه‌ک ڕه‌نگ، فۆتۆ ژورناڵیسم، دایک، ژن و منداڵ له‌ کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌ چوو. ناوه‌ندی فیاپ ته‌نیا ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌گری جیهانه‌ که‌ له‌ لایه‌ن یۆنیسکۆوه‌ به‌ فه‌رمی دانی به‌سه‌ردا نراوه‌ و له‌ سه‌رتانسه‌ری جیهان سه‌رقاڵی کاری وێنه‌گرییه‌.

News Code 10277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =