نێچیرڤان بارزانی و سێرگه‌ی لاڤرۆڤ کۆده‌بنه‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ شاری سان پته‌ربورگ کۆده‌بنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ماریا زه‌خارۆڤه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ شاری سان پته‌ربورگی رووسیا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی ئابووریی سان پته‌ربورگ، سه‌ردانی رووسیا بكات.

نووسینگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌م دیداره‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ، له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی ئه‌و لووتکه‌یه‌ ده‌بێت.

News Code 10276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =