حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراق

ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی به‌در جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق و سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی به‌در له‌ عێراق وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئاماده‌کاری بۆ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی به‌ زوویی سنووره‌کانی نێوان سووریا و عێراق کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ‌هێزه‌کانی حه‌شی شه‌عبی به‌ هیچ له‌ونێک به‌ هیچ گرووپێک مۆڵه‌ت نادات تاکوو کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌م هێزه‌ له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریادا دابنێت ئه‌م هێزانه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌ مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی تیرۆریسته‌کانی داعش هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام ده‌دات.

عامری جه‌ختی کرد: داعش بنه‌ماڵه‌ عێراقییه‌کان به‌ زۆر به‌ره‌و به‌عاج ده‌گوازێته‌وه‌ و به‌ڵێنیان پێده‌دات که‌ به‌ زوویی ڕزگاریان ده‌کات، به‌ڵام ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ دوای ئازاد کردنی قیروان و به‌عاج ڕاناوه‌ستێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی که‌ له‌ گوندی کۆجۆ ڕووی داوه‌ هه‌مان جه‌نایه‌تی سپایکه‌ر وه‌بیر دێنێته‌وه‌ چون به‌ سه‌دان هێزی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا کوژران و ئێمه‌ له‌ دانیشتوانی کۆجۆ داوا ده‌که‌ین که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

News Code 10274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =