سه‌ردارێکی سوپای قودس له‌ موسڵ شه‌هید کرا

سه‌ردار شه‌عبان نه‌سیری، له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی سوپای قودسی ئێران که‌ بۆ ڕاسپارده‌ی ڕاوێژکاری سه‌ربازی چووبووه‌ عێراق، له‌ ڕۆژاوای موسڵ شه‌هید کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان له‌ ڕێکخراوه‌ی نوجه‌با، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سه‌ردار شه‌عبان نه‌سیری،فه‌رمانده‌ی ئێرانی به‌شدار له‌ شه‌ڕی موسڵیان پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای قودس له‌ ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ناوچه‌ی به‌عاج له‌ ڕۆژاوای موسڵ شه‌هید بووه‌.

شه‌ڕی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ داعش له‌ موسڵ گه‌یشتووه‌ته‌ لووتکه‌ و ئێستا به‌ پێی قسه‌ی فه‌رمانده‌ عێراقییه‌کان ۹۰ له‌سه‌دی ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنراوه‌.

News Code 10273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =