هێزی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌کات

وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک به‌رزترین به‌رپرسی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا، دانی پێدانا که‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لمه‌نار، سیلۆی گۆلار، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ڕادیۆیدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا له‌ پڕۆسه‌ی شه‌ڕی دژه‌ داعش به‌شدارن. هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئێمه‌ له‌ سووریان و ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌کان به‌ وردی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌و له‌ دێژه‌دا وتی: فه‌ڕه‌نسا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕی دژه‌ داعش بکات و فڕۆکه‌کانی ئێمه‌ش کاری خۆیان به‌ جوانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ هه‌موو جیهان ده‌بێت ئاماده‌ بن بۆ شه‌ڕی دژه‌ داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی جیهانی.

ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری نوێ فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌مین ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسێکی فه‌ڕه‌نساییه‌ که‌ دانی پێدا ده‌نێت، هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.

News Code 10271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =