پێشنوێژی هه‌ینی پاوه‌ کتێبی یاده‌وه‌رییه‌کانی پێشکه‌ش به‌ ڕێبه‌ریی کرد

حاجی مامۆستا مەلا قادر قادری پێشنوێژی هه‌ینی پاوه‌، کتێبی "یاده‌وه‌رییه‌کانی حاجی مامۆستا مه‌لا قادر قادری" پێشکه‌ش به‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌گه‌ڵ تاقمێک له‌ خەباتگێڕانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌دام حسه‌ین ,دیداری کرد.

لهسه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی و سه‌ربازی ناسراوی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژانی شه‌ڕ قسه‌ یان کرد.

مامۆستا قادری له‌ دوای پێشکەش کردنی چه‌ند وته‌یه‌ک له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، کتێبی "یاده‌وه‌رییه‌کانی حاجی مامۆستا مه‌لا قادر قادری" پێشکه‌ش به‌ ئایه‌توڵا خامنه‌یی کرد و ڕایگه‌یاند که‌ کتێبه‌که‌ به‌ تازه‌یی له‌ چاپ دراوه‌ و کۆی یاده‌وه‌رییه‌کان و ژیان نامه‌ی خۆیه‌تی و هیواداره‌ که‌ ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی ببێته‌ جێگه‌ی سرنج و وانه‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئێران.

شایانی باسه‌ که‌ مامۆستا قادر قادری زیاتر له‌ ۳۰ ساڵه‌ پێشونێژی شاری پاوه‌یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ ئێراندا.

News Code 10269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =