گەورەترین ئۆپراسیۆنی دژە داعش لە سووریا دەستی پێکرد

سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا لە دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا و هاوپەیمانیی دژە داعش لە ژێر ناوی فەجری کوبرا بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی بیابانی ڕۆژهەڵاتی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، بڕێ سەرچاوە بە کەناڵی مەیادینیان ڕاگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنی فەجری گەورە چەند ڕۆژ پێش لە دژی داعش لە سووریا دەستی پێکردووە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: ئامانجی ئۆپراسیۆنی فەجری گەورە ئازاد کردنی بیابانی ڕۆژهەڵاتی لە دەستی داعشە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: تا ئێستا سوپای سووریا و هاوپەیمانان نێزیک بە ١٣٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشیان کۆنترۆڵ کردووە و ناوچە ناوەندی و ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای دیمەشقیان ئەمن کردووە.

شیاوی باسە کە ئەم ئۆپراسیۆنە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دژە داعشە لە سووریا لە دەسپێکی شەڕی سووریاوە.

News Code 10267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =