ئۆپێک بۆ ۹ مانگی دیکه‌ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی درێژ کرده‌وه‌

وه‌زیرانی نه‌وت و وزه‌ی ئۆپێک دوای کۆبوونه‌وه‌ له‌ ژووره‌ داخراوه‌کان له‌ ڤیه‌ن، ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نۆڤامبه‌ری ۲۰۱۶یان بۆ ۹ مانگی دیکه‌ش درێژ کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، وه‌زیرانی نه‌وت و وزه‌ی ئۆپێک دوای کۆبوونه‌وه‌ له‌ ژووره‌ داخراوه‌کان له‌ ڤیه‌ن، ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نۆڤامبه‌ری ۲۰۱۶یان بۆ ۹ مانگی دیکه‌ش درێژ کرده‌وه‌.

لێکدانه‌وه‌ مه‌یدانیه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌ندامانی ئۆپێک پێبه‌ند بوون به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ساڵی ۲۰۱۶ به‌ڵام وڵاتانی وه‌ک قه‌زاقستان، مکزیک و ئازه‌ربایجانی ڕووسیا که‌ ئه‌ندامی ئۆپێک نین پێبه‌ند نه‌بوون به‌م هاوکارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ کۆتایی کۆڕه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی ئۆپێک محه‌مه‌د بارکیندۆ و خالید فالح، وه‌زیری وزه‌ی عه‌ره‌بستان خوێندرایه‌وه‌.

دوا به‌ دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌، وه‌زیرانی نه‌وتی ئۆپێک و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ ئه‌ندامی ئۆپێک نین پێکه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ تاکوو بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره‌ هاوکاری زیاتر بکه‌ن و ئه‌وانیش له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان به‌شدار ببن و سوود ببه‌ن.

News Code 10266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =