مێرکل هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵ کردنی ئینجرلیک ده‌کات

سه‌رۆکی ئاڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ تورکیا کرد گه‌ر مۆڵه‌تی سه‌ردان به‌ نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئاڵمانیا له‌ هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئینجرلیک نه‌دات، ئاڵمانیا ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ چۆڵ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی دیواری تورکیا، ئه‌نگێلا مێرکل، سه‌رۆکی ئاڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ تورکیا کرد گه‌ر مۆڵه‌تی سه‌ردان به‌ نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئاڵمانیا له‌ هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئینجرلیک نه‌دات، ئاڵمانیا ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ چۆڵ ده‌کات.

سه‌رۆکی ئاڵمانیا به‌ر له‌ دیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا که‌ بابه‌تی بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ ڕۆژه‌ڤی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

ئه‌و وتی: له‌ دیداری ئه‌ردۆغاندا به‌ ئاشکرا ده‌ڵێم گه‌ر ناچار بین ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ چۆڵ ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش زه‌رب له‌ گرنگی ژئۆپۆلتیکی تورکیا ده‌دات.

شایانی باسه‌ که‌ بڕیار وایه‌ له‌ بروکسل و له‌ میانه‌ی دیداری سه‌رۆکانی ناتۆ، ئه‌نگلا مێرکل و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێکه‌وه‌ دیدار بکه‌ن.

 

News Code 10264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =