سنای ئەمریکا گه‌ڵاڵه‌ی گه‌ماڕۆدانی ئێرانی پەسەند کرا

گه‌لاڵه‌ی ناسراو به‌ دژایه‌تی کردنی کاره‌ تێکده‌ره‌کانی ئیران له‌ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دەرەوەییه‌کانی سنای ئه‌مریکادا واژۆ کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مەجلسی سەنای سه‌رۆکایه‌تی باب کۆرکر له‌ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی  سنای  ئه‌مریکادا واژۆ کرا.

به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ۱۸ ده‌نگی ئه‌رێ و ۳ ده‌نگی نه‌خێر دراوه‌.

بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ کۆنگرێسی ئەمریکاشدا ده‌نگدانی له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت و گه‌ر ده‌نگی زۆریه‌نی کۆنگرێس به‌ ده‌ست بێنێت، گه‌ماڕۆی زیاتر به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێت و گه‌ماڕۆکان وه‌ک یاسا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ کردن.

News Code 10263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =