تورکیا ٤ هەزار هێزی تایبەت دەنێرێتە باکووری سووریا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ٤ هەزار هێزی تایبەت دەنێرێتە ئەو ناوچانەی کە لە لایەن سوپای ئازادی سووریاوە کۆنترۆڵ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بە پێی زانیارییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، ئەو وڵاتە دەیەوێت ٤ هەزار هێزی تایبەتی پۆلیس، ژاندارمێری و پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا بنێرێتە ناوچەی باکووری سووریا.

لە هەواڵە بڵاو کراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە: بۆ دابینی ئاسایش لە سووریا، ڕێژەی هێزی وشکانی خۆمان لە ئەو وڵاتە زیاد دەکەین. بۆ زیاد کردنی ڕێژەی هێزی ئاسایشی تورکیا لە ناو خاکی سووریا و پێکهێنانی پێکهاتەیەکی باشتر، ئەو هێزانە کە لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە گەڵ پەکەکە شەڕیان کردووە و لە ئازاترین هێزەکانی تورکیا دێنە ئەژمار دەنێرینە ئەو ناوچانە کە لە لایەن سوپای ئازادی سووریاوە کۆنترۆڵ کراون.

شیاوی باسە، ئەو کادیرانە، هەر ئەو هێزانەن کە لە ئۆپراسیۆنی سوور و جزیرە بەشداریان کردبوو.

News Code 10262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =