لیژنەی کۆنگ فۆی کوردستان بووە باشترین لیژنەی ئێران

لیژنەی کۆنگ فۆی کوردستان وەکوو باشترین لیژنەی ئێران لە ساڵی ٩٥ هەڵبژێردرا و لە پلەی یەکەمی هەڵسەنگاندنەکان وەستا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بە ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن و بەراوردە ئەنجام دراوەکان لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی کۆنگ فۆ و هونەرە ڕەزمییەکان، لیژنەی کوردستان وەکوو باشترین لیژنەی وڵات هەڵبژێردرا.

هەروەها لە ئەو هەڵسەنگاندنەدا پارێزگاکانی ئیسفەهان و خۆراسانی ڕەزەوی پلەی دووهەم و سێهەمیان وەدەست هێنا.

کۆنگ فۆی کوردستان یەکێک لە لیژنە چالاکەکان لە ڕوانگەی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانەوە دێتە ئەژمار و بە هەڵسەنگاندنەکان لە بەشی پاڵەوانی، میوانداری کێبڕکێیەکانی وڵات و ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی، وەرگرتنی سپۆنسەری ماڵی، بەڕێوە بردنی سێمینار و فستیڤاڵی سەرتانسەری، ڕێکخستنی خولی فێرکاری ڕاهێنەری و ناوبژیوانی بانترین خاڵی وەرگرت و نازناوی باشترینی وەدەست هێنا.

کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی کۆنگ فۆ و هونەرە ڕەزمییەکانی وڵات لە ڕۆژی دووهەمی جۆزەردان و بە ئامادە بوونی جێگری گەشەی وەرزشە گشتییەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و شاڕۆخ شەهنازی بەرپرسی گشتی کومیتەی نەتەوەیی ئۆلەمپیک، سەرۆکی فیدراسیۆن، ئەحمەد گواری بەرپرسی گشتی نووسینگەی کاروباری هاوبەشی فیدراسیۆن و یانەکان لە هۆڵی کۆنفڕانسی هۆتێل ئۆلەمپیکی تاران بەڕێوە چوو و فەرهاد مەیمەنەت ئابادی سەرۆکی لیژنەی کوردستان لە ئەو کۆڕە نیشانی باشترینەکەی وەرگرت.

News Code 10260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =