بەشداریی لە ئۆپراسیۆنی وشکانی دژە داعش ناکەین

پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ( ناتۆ ) ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە لە ئۆپراسیۆنی وشکانی دژە داعش بەشداری ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، یێنس ستۆلتێنبێرگ بەرپرسی گشتی پەیمانی  ئاتلانتیکی باکوور ( ناتۆ ) ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە لە ئۆپراسیۆنی وشکانی دژە داعش بەشداری ناکات.

ڕێکخراوی ناتۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە هاوپەیمانی نێودەولەتی دژە داعش بەشداری دەکات.

ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر وتبووی: واشنتۆن لە ناتۆ داوا دەکات تا بە شیوەی فەرمی بێتە شەڕی داعشەوە.

ناوبراو خەڵکی دڵنیا کردەوە کە هێرشی تیرۆریستی لە شاری مانچێستێری ئینگلیز کە داعش بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆ گرت، ئیرادەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ شەڕ دژی داعش بەهێز دەکاتەوە.

News Code 10259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =