داعش شارێکی له‌ باشووری فیلیپین داگیر کرد

له‌ میانه‌ی هێرش کردن و داگیر کردنی شاری ماوای له‌ باشووری فیلیپین له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعش ۲۱ که‌س کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌ی بی سی نیوز، چه‌کدارانی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعش دوای هێرش بۆ سه‌ر شاری ماراوی له‌ باشووری فیلیپین ده‌ستیان کردن به‌ ڕووخاندنی بیناکان و کوشتنی پۆلیس و گرتنی قه‌شه‌یه‌کی کاتۆلیک و به‌رز کردنه‌وه‌ ئاڵای ڕه‌شی داعش له‌ شاره‌که‌.

له‌ میانه‌ی ئه‌م هێرشه‌دا ۲۱ که‌س کوژران. له‌ ئاماری برینداره‌کانی شاره‌که‌ هیچ زانیارییه‌ک بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.

ڕۆدریگۆ دۆترته‌، سه‌رۆک کۆماری فیلیپین له‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی دۆخی سه‌ربازی به‌ مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به‌ گرووپی ئه‌بوسه‌یاف هه‌واڵی داوه‌، گرووپی ئه‌بو سه‌یاف پێشتر به‌یعه‌ی به‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی داوه‌.

ئه‌و دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌ی میندانائۆ سه‌ردانی خۆیی بۆ مسکۆ له‌ نیوه‌دا ته‌واو کرد و بۆ مانیل گه‌ڕایه‌وه‌ و دۆخی نائاسایی و ئه‌منی ڕاگه‌یاند.

News Code 10258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =