جەنایەتەکانی ئەمریکا لە ڕەقە بەردەوامە

لە هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر ناوچەی دەڤەری ڕۆژاوای ڕەقە، دوو ژنی سووری کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەند هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بڕێ ناوچەی گوندەواری دێبسی عەفان لە دەڤەری ڕۆژاوای ڕەقە، ماڵی هاووڵاتیانی کردە ئامانج کە بە هۆیەوە ٢ هاووڵاتیی سووری کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە ناوچەییەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە لە چەند هێرشی شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان، چەند کەس کوژراوە و چەندین کەسیش لە ئاوارە بوونە.

هەروەها ڕێژەی قوربانیانی کوشت و بڕی دوو ڕۆژی ڕابردووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی بارودە لە ڕۆژاوای ڕەقە، بۆ ١٦ کەس لەوانە ٥ منداڵ بەرز بووەوە.

ناوبراو هەروەها وتی کە بە هۆی توندی برینەوە، ئەگەری بەرز بوونەوەی ڕێژەی قوربانیان هەیە و چەند کەسیش بێ سەر و شوێن بوونە.

News Code 10257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =