عه‌بادی شاربه‌ده‌ریی ئایه‌توڵڵا قاسم بۆ عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌

کاناڵی ئه‌لمه‌یادین له‌ هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، داواکه‌ی ڕژیمی به‌حره‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئایه‌توڵا شێخ عیسا قاسمی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ئه‌لمه‌یادینی لوبنان له‌ زاری که‌سێکی سیاسیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داواکه‌ی ڕژیمی به‌حره‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئایه‌توڵڵا شێخ عیسا قاسمی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ که‌سێکی نێوه‌ندگیر داواکه‌ی به‌رپرسانی به‌حره‌ینی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشکه‌ش کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م داواکارییه‌ به‌حره‌ین ویستوویه‌تی که‌ ئایه‌توڵڵا شێخ عیسا قاسم بۆ نه‌جه‌ف شاربه‌ده‌ر بکات.

دوێنێ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ لاینگرانی ئایه‌توڵڵا قاسم له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی به‌حره‌ین له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌ و ئه‌م کاره‌ی به‌حره‌ینیان ئیدانه‌ کرد.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی سێ شمه‌ هێزه‌کانی به‌حرین شه‌قامی ده‌راز له‌ مه‌نامه‌یان کۆنترۆڵ کرد، له‌م شه‌قامه‌دا ئایه‌توڵا شێخ قاسم ده‌ژیه‌ت و تاکوو ئێسته‌ هیچ زانیارییه‌ک له‌ ڕه‌وشی ژیانی ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی حوکمی دادگایه‌کی به‌حره‌ین ئایه‌توڵڵا قاسم به‌ یه‌ک ساڵ زیندانی مه‌حکوم کراوه‌، تاکوو ئێسته‌ حوکمه‌که‌ نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

News Code 10255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =