ده‌ستگیری تیرۆریستێکی ته‌کفیری له‌ دەڤەری تاران

هێزه‌کانی پۆلیسی ئێران له‌ شاری وه‌رامین تیرۆریستێکی ته‌کفیریان ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مێدیاکان، هێزه‌کانی پۆلیسی ئێران له‌ شاری وه‌رامین تیرۆریستێکی ته‌کفیریان ده‌ستگیر کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م تیرۆریسته‌ دانی پێداناوه‌ که‌ ویستوویه‌تی له‌ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی و ڕێپێوانی ۱۵ جۆزه‌ردان کاری تێکده‌رانه‌ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ستگیر کرا.

هێشتا ڕوون نییه‌ که‌ ئه‌م تیرۆریسته‌ سه‌ر به‌ چ گرووپێکی تیرۆریستییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ شاری وه‌رامین له‌ باشووری پارێزگای تارانه‌ که‌ گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ و یه‌که‌مین شار له‌ ساڵی ۱۳۴۲ی هه‌تاوی بوو که‌ شۆڕشی ۱۵ی جۆزه‌ردانی سه‌رده‌می شای ئێران، تێدا ده‌ستی پێ کرد.

News Code 10254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =