ئوستوورەی داعش ده‌بێت تێکبشکێت

سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: ئوستورە دروست کردن له‌ گرووپی تیرۆریستی داعش که‌ ئینترنتی داگرتووە ده‌بێت تێکبشکێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی داعش له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا شکستی زۆری هێناوه‌ و تێکشکاه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ مانای ته‌واوی بوونی تیرۆر نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ناوه‌ڕۆکی چالاکییه‌کانی تیرۆریسته‌کان له‌ حاڵی گۆڕین دایه‌، له‌ ئێستادا تیرۆریسته‌کان هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن تاکوو له‌ ئینترنت سوود ببه‌ن و له‌مه‌ش بۆ په‌ره‌دان به‌ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی جیهان که‌ڵک ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی ئینترنته‌وه‌ ئه‌ندامانی داعش بۆ سووریا و عێراق په‌لڕاکێش ده‌که‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد:ئوستوورە دروست کردن له‌ گرووپی تیرۆریستی داعش که‌ ئینترنتی داگیر کردووه‌، ده‌بێت تێکبشکێت.

شه‌مخانی وتی: ئه‌زموونی ئێران له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ و ده‌توانێت ببێته‌ هاوکاری هه‌وڵه‌ جیهانییه‌کان بۆ بنبڕ کردنی دیارده‌ی تیرۆر. ئێمه‌ به‌ وردی ڕچاوی ئه‌م بابه‌ته‌مان کردووه‌ که‌ هه‌رکات داعش خاکی زیاتری داگیر ده‌کرد، که‌سانی زیاتر ته‌ڤڵی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌بوون، به‌ڵام هه‌رکات داعش شکستی ده‌هێنا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ داده‌به‌زی، هه‌ر بۆیه‌ لامان وایه‌ ده‌رکردنی داعش له‌ شاره‌کان یه‌کجار گرنگه‌ و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ جه‌ختی کرد: ئه‌و چه‌کانه‌ی ئێسته‌ به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش و نوسره‌یه‌ له‌ چه‌که‌کانی سوپای عێراق و سووریا پێشکه‌وتووتره‌، ئه‌مه‌ش له‌ ژێر ناوی یارمه‌تی دان به‌ گرووپه‌ میانه‌رۆکان ڕاده‌ستی دژبه‌ره‌کانی سووریا کرا، به‌ڵام دواتر ئه‌م چه‌کانه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌ گه‌یشت.

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ داگیر کردنی باکووری سووریا و عێراق کارێکی نایاساییه‌ و ده‌بێت هێزه‌ بیانییه‌کان له‌م ناوچانانە بکشێنەوە.

News Code 10250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =