ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆحانی کرد

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دووباره‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ سه‌رۆک کۆماریی ئێرانی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دوێنێ چوارشه‌مه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دووباره‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ سه‌رۆک کۆماری ئێرانی کرد.

له‌ م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌ بازه‌رگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات کرد.

شایانی باسه‌، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی ۲۹ی گوڵانی ئه‌مساڵ وه‌ک دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌ڵبژێردا.

News Code 10249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =