ناتۆ ده‌بێت به‌ فه‌رمی ته‌ڤڵی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای کرد که‌ ناتۆ به‌ فه‌رمی ته‌ڤڵی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ڕێکس ته‌یلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران داوای کرد که‌ ناتۆ به‌ فه‌رمی ته‌ڤڵی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش بێت.

ته‌یلێرسۆن له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ ته‌ڤڵ بوونی ناتۆ به‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ تیرۆر گه‌نگاوێکی یه‌کجار گرنگه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌ڵیبگرن.

ئه‌و وتی: ئه‌وان زیاتر چاودێر بوون، به‌ڵام وه‌ک ده‌یبینین ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر ڕووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه‌.

ته‌یلێرسۆن زیادی کرد: من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که‌ سه‌رۆکی ناتۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ گرنگ وه‌رده‌گرێت.

یه‌نس ستۆلتێنبرگ، سه‌رۆکی ناتۆش ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی به‌ریتانیا دا و وتی ئێمه‌ ده‌بێت هه‌نگاوی داهاتوومان به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زیاتری تیرۆر بێت، من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ وڵاتانی ئه‌ندام بۆ دژایه‌تی تیرۆر هه‌نگاوی زۆر زیاتر هه‌ڵبگرن.

News Code 10247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =