پێبه‌ند ده‌بم به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ خه‌ڵکم داوه‌

سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ پێبه‌ند ده‌بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانیه‌وه‌، ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ گه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه‌ یه‌کگرتوو بین له‌ کێشه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمه‌ له‌ ۳ی جۆزه‌رداندا توانیمان به‌ سه‌ر داگیرکه‌رانی به‌عسیدا سه‌ربکه‌وین و خوڕه‌مشه‌هر ئازاد بکه‌ین و ۲۰ ساڵ به‌ر له‌ ئێستاش خه‌ڵک له‌ پڕۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان توانیان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ تۆمار بکه‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئیمام خومه‌ینی وتی: ئیمام که‌سێک بوو که‌ هه‌میشه‌ باوه‌ڕی به‌ هێزی خه‌ڵک و به‌شداری خه‌ڵک له‌ هه‌موو بۆنه‌کاندا بوو که‌ ده‌توانێت هه‌موو گرێکان و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. له‌م خوله‌دا زیاتر له‌ ۴۱ ملیۆن که‌س ده‌نگیان دا، زیاتر له‌ ۴ ملیۆن که‌س له‌ پشت درگای ده‌نگداندا مانه‌وه‌ و کاتی ده‌نگدان ته‌واو ببوو، له‌ ڕاستیدا به‌شداری خه‌ڵک ۴۵ ملیۆن که‌سی بوو. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی ئێراندا ڕوو ده‌دات.

ڕۆحانی جه‌ختی کرد: ئیمام خومه‌ینی جه‌ختی له‌ سه‌ر وشه‌ی جمهوری کردووه‌، بۆ یه‌که‌مین جار له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ جێگه‌ی "سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی، حکومه‌تی ئیسلامی" ڕایگه‌یاند "سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی". ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه‌ به‌م به‌شدارییه‌ گه‌وره‌ شانازی ده‌که‌ین به‌ هۆی ئه‌و ڕێکاره‌ به‌رزه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌.

ئه‌و وتی: له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری شۆڕشی ئیسلامی هه‌موو لایه‌ن و چینه‌کان به‌شداریان هه‌بوو، به‌ڵام که‌سانێک ویستیان تاقمێک و چینێک له‌م شه‌مه‌نده‌فڕه‌ دابه‌زێنن که‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵک جارێکی دیکه‌ به‌ ده‌نگدان بڕیاری دا که‌ ئه‌وان بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کۆتایی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی کرد و یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی به‌رز نرخاند.

News Code 10245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =