به‌رهه‌می ٢.٧ ملیۆن تۆنی که‌رتی کشتوکاڵ لە کوردستان

بەرپرسی ڕێکخراوی تەعاونی گوندەکانی پارێزگای کوردستان وتی: ساڵانە ٢ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئەو پاریزگایە بەرهەم دێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەحمەد زەکەریایی نەژاد ،لە کۆڕبه‌ندی هاوبەشی بازرگانیی ژوورە بازرگانییەکانی سنه‌ و هەولێر وتی: کوردستان خاوەن ٣٧٤ هەزار دارستان و یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆنمی چوارگۆشە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ساڵانە دوو ملیۆن و ٧٤٠ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵ لە پارێزگای کوردستان بەرهەم دێت، ڕایگه‌یاند: لە ئەو ڕێژەیە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵ و ٣٠٠ هەزار تۆنیشی بەرهەمی باخی و پاشماوەکەشی بەرهەمی ئاژەڵی و جۆرەکانی ماسییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: کوردستان بە بەرهەمهێنانی ٨٥٦ هەزار دۆنم گەنمەوە پلەی چوارەمی هەیە لە وڵاتدا.

ئەو وتیشی: ساڵانە ٨ تا ١٠ هەزار دۆنم لە زەوییەکانی پارێزگا تەرخان دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی پەتاتە.

هەروەها وتیشی: ساڵانە ٣٠ هەزار تۆن نۆک و ٥٠ هەزار تۆن ترێی ڕەش و ٤٠ تا ٤٢ هەزار تۆن شیلکیش لە پارێزگای کوردستان بەرهەم دێت.

News Code 10243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =