ڕێککەوتنی هاوکاری لە نێوان ژووری بازرگانی سنە و هەلێر واژۆ کرا

ژوورەکانی بازرگانی سنە و هەولێر ڕێککەوتنێکی هاوکارییان لە حەوت بڕگەدا واژۆ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆڕبەندی بازرگانی ئەمڕۆی سنە نوێنەرانی دوو ژووری بازرگانی سنە و هەولێر ڕێککەوتنێکی هاوکاریان واژۆ کرد.

ئەو ڕێککەوتنە لە دوو لاپەڕە و بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە ۷ بڕگە ئامادە کرا بوو کە سەید کەمال حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە و ماجد جەلال خەلیل نوێنەری ژووری بازرگانی هەولێر واژۆیان لەسەری کرد.

لە بڕگەی یەکەم دا هاتووە کە دوولایەن خۆیان بە دەرەوەست دەزانن بۆ بەهێزکردن و پەرەدان بە هاوکاریە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان و بۆ ئەم مەبەستە هەموو هێز و هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ.

دوو لایەن هەوڵ دەدەن کە یارمەتی و پشتیوانی یاسایی لە ئەندامانی ژوورەکەیان بکەن و خزمەتگوزاری بە بازرگانان بکەن.

ئاسانکاری بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی بەردەوام و کردنەوەی پیشانگا لە هەرێم و ئێران و دانانی ناوەندی نێوبژیوانی بۆ چارەسەریی کێشەکانی بازرگانان بڕگەکانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنەیە.

News Code 10240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =