ئاسانکاری بۆ ئاڵۆگۆڕی کاڵا لە نێوان کوردستان و هەرێم دەکرێت

نوێنەری ژووری بازرگانی هەولێر وتی: هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی کێشەی سنووری لە بواری بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەمزوانە چارەسەر بکەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجد جەلال خەلیل ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆڕبەندی ژوورەکانی بازرگانی سنە- هەولێر کە ئەمڕۆ لە شاری سنە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: پێشوازی لە کاڵای ئێرانی و بە تایبەت کاڵای بەرهەم هاتووی کوردستان زۆر باشە.

 وتیشی: ئێمە زانست و ئەزموونی بەرهەم هێنانی هەندێ بەرهەم لەوانە پەتاتەمان لە ئێرانەوە وەرگرتووە.

 ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوان وەک کوردی عیراق خۆیان بە قەرزداری ئێران و کوردەکانی ئەم وڵاتە دەزانن و پێیان خۆشە هاوکاری بازرگانیان لەگەڵ ئێران ببێت.

News Code 10238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =