پێشوازیی ساردی پاپ فرانسیس لە ترامپ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی گەشتەکەیدا ، چەند کاتژمێر لەمەوپێش گەیشتە واتیکان بەڵام لە گەڵ پێشوازی ساردی پاپ فرانسیس بەرەوڕوو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە دوێنێ سێشەممە لە درێژە گەشتەکەیدا گەیشتە ناو ئیتالیا، چەند کاتژمێر پێش ئێستا چووە واتیکان و پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان پێشوازیی ساردی لێوە کرد.

شیاوی باسە واتیکان سێهەمین و دوایین شوێنی مەبەستی گەشتەکەی ترامپ دێتە ئەژمار و ناوبراو پێشتر لە درێژەی تەواو کردنی پاگەندەکەی خۆی لە سەر پەرەی ئاشتی و ئاسایش لە نێوان ٣ ئایینی ئیبراهیمی واتا ئیسلام، جوولەک و مەسێحی سەردانی عەرەبستان و ئیسراییلی کردبوو.

بەم حاڵەوە، چونکوو پاپ فرانسیس لە ڕەخنەگرەکانی ترامپ دێتە ئەژمار، نابێ چاوەڕوانیی ئەوە بکرێت کە پێوەندییەکی گەرم لە نێوان دوو لایەنەکەدا دروست بێت بەتایبەتی ئەوەی کە دەزگا هەواڵدەرییەکان دەڵێن پاپ لە سەرەتای دیدارەکەیدا لە گەڵ ترامپ تەنانەت بزەشی نەبردووەتەوە.

News Code 10234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =