سەربەخۆیی کوردی عێراق حاشاهەڵنەگرە

سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری بەرگریی ئەمریکا پاگەندەی کرد: بێ گومان هەرێمی کوردستان لە عێراق جیا دەبێتەوە و ئێستا تەنیا ناکۆکی لەسەر کاتی جیابوونەوەکەیە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆیتێرز، وێنسێنت ئێستوارت، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا کە بەردەوامیی دەوڵەتی بەغدا دەخاتە ژێرپرسیار، پاگەندەی کرد: کاتێک باس لە داخوازییەکانی کوردی عێراق دێتە پێشەوە، ئیدی باس لە جیای هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو باس لە سەر کاتی ڕوودانی ئەم کارەیە.

شیاوی ئاماژەیە کە پارتە کوردییەکانی عێراق مانگی زایینی ڕابردوو لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق هەواڵیان داوە.

 هاوکات، ئێستوارت لە کۆبوونەوەی سێنای ئەمریکا بە ئاماژە بە گرینگ بوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، وتی: دەبێ گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت بۆ ئەوەی دووبارە شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە ڕوو نەدات.

 وتیشی: دوای شەڕی مووسڵ و پاک کردنەوەی لە داعش، گەورەترین کێشەی دەوڵەتی بەغدا، جێگرکردنی ئاشتیە لە نێوان دەوڵەتی بەغدا و سوننەکانی ڕۆژاوای عێراق و کوردەکانی باکووری ئەم وڵاتە.

ڕاشیگەیاند کە دیاری کردنی خاوەنی شاری کەرکووک و نەوتی ئەو ناوچەیە یەکێک تر لە کێشە هەستیارە سیاسیەکانی دەوڵەتی بەغدا دێتە ئەژمار.

پێش بینی ئەوەشی کردووە ئەگەر ڕێگای دیپلۆماسی لەم کێشەیەدا شکست بێنێت ئەوە لە کۆتاییدا شەڕی نێوان پارت و لایەنەکان لەو ناوچانە هەڵدەستێت.

News Code 10232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =