کڕینی چه‌ک له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی ئێرانه‌

جێگری ڕێکخراوی به‌سیج له‌ ئێران وتی: کڕینی چه‌ک له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستان و شێخه‌ عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی ئێرانه‌ تاکوو پیلانگێڕی له‌ دژی ئێمه‌ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌به‌نه‌ گۆڕ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی فه‌زلی، جێگری ڕێکخراوی به‌سیج له‌ ئێران دوێنێ ئێواره‌ له‌ یادی ئازاد بوونی شاری خوڕه‌مشه‌هر له‌ ده‌ستی سه‌دام و به‌عسییه‌کان وتی: کاتی خۆی سه‌دام ۵۷۰۰ کیلۆمه‌تر له‌ ئێرانی داگیر کرد، به‌ڵام له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی به‌هێزدا خوڕه‌مشه‌هرمان ئازاد کرد و ۱۶ هه‌زار به‌عسی و زیاد له‌ ۲۰ هه‌زار سه‌ربازی عێراقیمان ده‌ستگیر کرد.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌و کاته‌ سه‌خته‌دا وڵاتی خۆمانمان ئازاد کرد، ئێسته‌ش به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و غه‌زه‌، وانه‌ له‌ ڕۆڵه‌کانی ئێران وه‌رده‌گرن.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی: وانه‌ی خۆڕاگری خوڕه‌مشه‌هر به‌ ئاستێک به‌رز بووه‌ته‌وه‌ که‌ عه‌ره‌بستان و شێخه‌ عه‌ره‌به‌کانی وه‌ها تۆقاندوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئێران بکه‌ن، به‌وپه‌ڕی سه‌رشۆڕی و کزیه‌وه‌ ده‌چن ۴۸۰ ملیار دۆلار چه‌ک له‌ ئه‌مریکا ده‌کڕن، واتا نیوه‌ی پاشکه‌وتی دارایی خۆیان بۆ ئه‌م کاره‌ سه‌رف کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ لایه‌که‌وه‌ سه‌مای شمشێر ده‌که‌ن و له‌ لایه‌که‌وه‌ سامان و سه‌روه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌ب تاڵان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ دیکتاتۆری خۆیان بده‌ن. ئه‌وان به‌م کاره‌ ده‌یانه‌وێت پیلانگێڕی له‌ دژی ئێمه‌ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌به‌نه‌ گۆڕ.

شایانی باسه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ شاری ڕیاز زیاد له‌ ۴۸۰ ملیار دۆلار ڕێککه‌وتنی فرۆشتنی چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستانی واژۆ کرد.
 

News Code 10231

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =